پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ دەروازەكانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی چەندین تێبینی لە سەر دەروازەكانی هەرێم تۆمار كرد، لیژنەكەمان بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ دەروازە سنوورییە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان بكات.

مستەفا كەڕعاویی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی پشكی هەرێم حیساب كرا و بڕگەكانی بودجە بۆ ساڵی 2023 جێبەجێكران، دیوانی چاودێری دارایی چەندین تێبینی لە سەر دەروازە سنورییە فەرمی و نافەرمیەكانی هەرێم تۆمار كرد، بۆیە لیژنەكەمان بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكات.

ئاماژەی بەوەش كرد، دیوانی چاودێری دارایی گومانی لە پێدانی داتای ڕاستەقینەی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی ناوەند هەیە، بۆیە لیژنەكەمان بەدواداچوون بۆ دەروازە سنوورییە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
مستەفا كەڕعاوی دەشڵێت، ئەو داهاتانە كاریگەرییەكی بەرچاویان لەسەر زیادكردنی داهاتی نا نەوتی هەیە.

میدیا ناوخۆییەكان بڵاویان كردەوە، تا دێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا قوڵتر دەبێتەوە، حكومەتی عێراق داوای سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام هەرێم ئامادە نییە سەرجەم داهاتەكان ڕادەستی بەغدا بكات، حكومەتی هەرێم دەڵێت، بەپێی دەستوور نەوت و 50٪ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان ڕادەستی ناوەند دەكەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا