پووتین: هێرشە پێچەوانەكانی ئۆكرانیا شكستیان هێناوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی رووسیا دەڵێت، هێرشە پێچەوانەكانی ئۆكرانیا لە چەند مانگی رابردوودا شكستیان هێناوە. سەرەڕای ئەوەی پینتاگۆن رایگەیاندووە كە هێرشی پێچەوانەی ئۆكرانیا پرۆسەیەكی دوورودرێژ و خوێناوی دەبێت.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا لە شاری سان پیتەرسبێرگی رووسیا، لەگەڵ ئەلێكساندەر لوكاشینكۆ، سەرۆكی بێلاڕووس كۆبووەوە و باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی جەنگی ئۆكرانیا كرد.

بەگوێرەی میدیای رۆژئاوا، لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی بێلاڕووس كە هاوپەیمانێكی نزیكی پووتینە، راگەیاندووە، ئۆكرانیا هیچ هێرشێكی پێچەوانەی نەبووە، پووتینیش لە وەڵامدا پێیڕاگەیاندووە، بەڵێ هێرشی پێچەوانەیان هەبووە، بەڵام شكستیان هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا