سەدر داوا دەكات كۆتایی بە دەنگی بەعسییەكان بهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

رێبەری رەوتی سەدر داوا دەكات كۆتایی بەو دەنگانە بهێنرێت كە باس لە جوڵەو گەڕانەوەی بەعس دەكەن، ئەگەرنا خۆیان بەو كارە هەڵدەستن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، كاتێك تەماشای كەناڵ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات و چاودێرییان دەكات دەنگی بەعسییەكانیان تێدا دەبینێتەوە كە پەیامی سەدام حسێن بەرز دەكەنەوە.

دەشڵێت، “كە ئەوانە دەبینم لەلایەك هەست بە توڕەیی دەكەم لەلایەكی دیكەشەوە دڵتەنگم لەوەی بەسەر عێراقی خۆشەویستماندا هات”.

سەدر داوا دەكات لە پەرلەمان و حكومەتەوە كۆتایی بە هەوڵی گەڕانەوەو زیندووبوونەوەی بەعس بهێنرێت و كار بەیاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعس بكەن، چونكە عێراق شوێنی زیندووبنەوەی ئەوان نییە، “ئێمە چاودێری ئەو دۆخە دەكەین”.

ئەو وتانەی سەدر دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردودا كەناڵێكی عەرەبی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رەغدی كچی سەدام حسێن ئەنجامداو تێیدا رەغد ئاماژەی بەوەكرد، لە داهاتودا رۆڵ و پێگەی لە كایەی سیاسی عێراقدا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا