لە سلێمانی کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی 12 نهۆمییەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە نهۆمی 12ی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان، کرێکارەکە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتووی پارێزگای سەماوەیە لە باشووری عێراق، لەکاتی چوونی بۆسەر کارەکەی، لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونە تەواو نەکراوەکانی سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانییە و رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی دەنگی کرێکاران، تەنها لەمساڵدا 51 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەست داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا