کۆبوونەوەی چوارقۆڵی دەربارەی پرسی سوریا دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ڕوسیا، ئێران و سوریا، دەربارەی پرسی سوریا لە مۆسکۆ دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە10ی ئایار، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیان لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، هەریەک لە مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا بەشدارن.

چاوەڕوان دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا ئاڵۆگۆڕ بکرێت و تاوتوێی ئاسیکردنەوەی پەیوەندییەکان و بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پرۆسەی سیاسی، گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی پەنابەران بەسەلامەتی بکرێت.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوی ڕوسیا، لە وتارێکدا کە لەبەشی کراوەی کۆبوونەوەکەدا بە ڕاگەیاندنەکانی پێشکەش کرد، ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی چارەسەری پرسی سوریا ڕاوێژدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا