پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم داوا لە هێزەکانی دەکات لەکاتی ئەرکدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارنەهێنن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەشی هۆشیاری لیوای 2ی پیادە ڕێنمایی هۆشیاری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە پێشمەرگە دەدات و داوایان لێ دەکات خۆیان لە بابەتە سەربازیەکان بپارێزن”.
هاوکات، داوایان لێدەکات لە کاتی ئەرکدا تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بە کارنەهێنن، هیچ ئەکاونت و پەیجێک بە ناوی یەکە سەربازیەکانیانەوە نەکەن و دەبێت هەموان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بین.