سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا کرد و هەردوولایان جەختیان کردەوە لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕوسیا کرد و ڕایگەیاند، عێراق هەوڵ بۆ پەیوەندی هاوسەنگ دەدات لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی هاوڕێی.

لە بەرامبەریشدا باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی دەیەوێت پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بدات و کار بۆ هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتەکە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا