وادەی كۆبوونەوەی سەدر و عامری دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە موقتەدا سەدر و هادی عامری كۆببنەوە.

سەرچاوەیەك لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد، كۆتایی ئەم هەفتەیە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە نەجەف چاوی بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەكەوێت و ڕەنگە پێش سەردانەكەی، پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوانیان ئەنجام بدرێت.

هاوپەیمانی فەتح لە بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە داوای پاراستی دامەزراوەكان و دەوڵەت و پێكهێنانی حكومەت دەكەن لەبەرامبەردا ڕەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا