سەرچاوەیەک لە وەزارەتی درایی هەرێم وادەی ناردنی 618 ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، وادەی ناردنی 618 ملیار دینارەکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد و دەڵێت لەگەڵ گەیشتنی پارەکە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەموو ئەو داواکارییانە لەسەر ئەوان بووە وەک لایەنی هەرێم جێبەجێیانکردووە و ئەمڕۆ یان سبەی 618 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەنێردرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانەکان پڕدەکرێنەوە و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

کۆتا جار رۆژی 13-12-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی راگەیاند، تا ئێستا دیار نییە حکومەتی هەرێم بەو 618 ملیار دینارە مووچەی مانگی 10 دابەش دەکات یاخود مانگی 1ـی ساڵی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا