لە قەزای چۆمان کێڵگەیەک لە مین پاکدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای گشتی کاروباری مین هەستان بە پاککردنەوەی کێڵگەیەکی مین لە سنوری گوندی دەربەندە لە سەر ڕێگای سەرەکی هامڵتۆن لەنێوان قەزای چۆمان بۆناحیەی حاجی ئۆمەران.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پاککردنەوەی ناوچە مەترسیدارەکان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی  بەتایبەت ئەو کێڵگە مینڕێژکراوانەی کە ڕێگرن لە بەردەم  پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەستان بە پاکردنەوەی کێڵگەیەکی مین لە سنوری گوندی دەربەندە لە سەر ڕێگای سەرەکی هامڵتۆن لە نێوان  قەزای چۆمان بۆناحیەی حاجی ئۆمەران.

ئەوەشی خستەڕوو، بە پاککردنەوەی ئەو کێڵگە مینڕێژکراوە وێڕای ئەوەی پرۆژەی هێڵی کارەبای پێدا تێپەڕ دەبێت، لە هەمان کاتیشدا مەترسیش لەسەر گیانی هاوڵاتیان نامێنێت کە چەندین ساڵە نەتوانراوە بۆ هیچ شتێک  بەکار بهێنرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا