داوا لەسەرجەم میدیاکان دەکرێت چیتر هەواڵی تاوانی خۆکوشتن بڵاونەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە داوا لە میدیا بینراو و بیستراوەکان دەکات چیتر هەواڵی تاوان (کوشتن و خۆسوتاندن و …هتد) بڵاونەکەنەوە.

لە نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە کە واژۆی شێروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە نوسراوە، “هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا وێنەیەک لە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ژمارە (29) لە 29/5/2022تان بۆ ڕەوانە دەکەین، سەبارەت بە ڕاگرتنی ڕووماڵی هەواڵی تاوان وەک (کوشتن، خۆسوتاندن و …هتد) کە دەبێتەهۆی بەبازاڕکردن و هاندانی خەڵکی تر بۆ ئەنجامدانی”.

ئەوەش هاتووە، هەر لایەنێکی پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا