ئەمریکا سزا لەسەر تاڵیبان هەڵدەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکا ئەمڕۆ لە دۆحە، ئەنجام دەدرێت  گفتوگۆ سەبارەت بە زۆر پرسی گرنگ تیادا دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، شاندی بزوتنەوەی تاڵیبان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ئەمریکا ئەمڕۆ لە قەتەری پایتەختی دۆحە، گفتوگۆ دەکەن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ، دیارترینیان هەڵگرتنی سزایە لەسەر بزوتنەوەکە، هەروەها پێکهێنانی حکومەتی گشتگیری ئەفغانی و بە نێودەوڵەتی ناساندنی بزوتنەوەکە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، ناساندنی بزوتنەوەکەو، دووبارە کردنەوەی باڵیۆزی ئەمریکا لە کابول، هەڵگرتنی سزاکان و پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، تاڵیبان تا ئێستا بڕیاریان نەداوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن، لەبەر هاوکێشەی مۆسکۆ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا