هەوڵێکی کودەتا بەسەر ماکرۆن شکستیهێنا

پۆڵەتیک پرێس:
دەزگای هەواڵگریی فەرەنسا هەوڵێکی کودەتای لە دژی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پووچەڵکردەوە، کە لەلایەن سەرکردەیەکی ڕاستڕەوی ئەو وڵاتەوە سەرپەرشتیدەکرا.

رۆژنامەی لێ پارسیانی فەڕەنسی لە هەوڵێکدا بڵاویکردەوە، کە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی رێمی دایێ هەوڵی کودەتا بەسەر حکومەتی فەرەنسا دراوە. هاوکات دەشڵێت کودەتاکە ناونراوە:”ئۆپەراسیۆنی ئازوور”.

لەبارەی وردەکاریی هەوڵی کودەتاکە ڕۆژنامە فەرەنسییەکە دەڵێت “رێمی دایێ وێدمان، کە لە مانگی حوزەیراندا بەهۆی بەسەرچوونی ڤیزاکەیان، خۆی و هاوژینی و سێ منداڵەکەی لە مالیزیاوە دیپۆرتی فەرەنسا کراونەتەوە، لە 22ی تشرینی یەکەم بەتۆمەتی دەستهەبوون لەگەڵ تیرۆر دادگایی کراوە، هەروەها وێدمان لە ساڵی 2020 لەو کاتەی لە مالیزیا بووە، پلانی بۆ کودەتاکە داناوە.

دایێ وێدمان لە دانیشتنی دادگادا وتوویەتی، پلانی کودەتای سەربازیی نەبووە، بەڵکو پلانی هەبووە لە رێگەی “رێکخستنی خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەرییەوە دەست بەسەر کۆشکی ئێلیزێ و حکومەتدا بگرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا