شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی شەممە یان یەك شەممەی ئەم هەفتەیە شاندێك لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا دەكەن و پرسی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەكەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، جارێ چوونی شاندەكەی هەرێم دەكەوێتە رۆژی شەمە یان یەك شەمەی هەفتەی داهاتووەوە، كە تێیدا شاندەكە لەگەڵ لیژنەی دارایی كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری نەوت دەیەوێت لەبری نەوتەكە، هەرێم داهاتی 250 هەزار بەرمیل بەو نرخەی سۆمۆ دیاری كردووە كە 46 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك رادەستی بەغدای بكات.

باسی لەوەشكرد، گەر بەوشێوەیە بێت ئەوا هەرێم لە داهاتی نەوت شتێكی وای بۆ نامێنێتەوە، چونكە كورد لە ئێستادا 450 هەزار بەرمیل هەناردە دەكات، بەڵام گەر 250 بەرمیلی بەو نرخەی سۆمۆ دابنێت ئەوا زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوتی دەڕوات ئەوی دیكەشی دەدرێتە كۆمپانیا نەوتییەكان كە نزیكەی 180 هەزار بەرمیل نەوتە، بەوەش هەرێم لە داهاتی نەوت هیچی بۆ نامێنێتەوە.

وتیشی، “ئێستا بۆچونێكی دیكە هەیە لەناو پەرلەمان بەتایبەت لایەنە شیعییەكان داوا دەكەن دۆسییەی نەوتی هەرێم بەتەواوەتی رادەستی بەغدا بكرێت، بەڵام پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی راپۆرتی لیژنەی دارایی دەكەن تاوەكو لەسەر بۆچوونی لیژنەكە كام پێشنیارەیان دەنگی هێنا ئەوا گفتوگۆی لەسەر بكەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا