عەلی باپیر لەبارەی دۆخی هەرێمەوە هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەبارەی بارودۆخی هەرێمەوە هۆشداری تونددەدات و رایدەگەیەنێت سەپاندنی دۆخێكی تایبەت بەسەر هەرێمدا، دژی بنەمایەكانی تەبایی و پێكەوە ژیان و، سازانی نیشتمانیی و ڕێز لەیەكدی گرتنەو هیچ بەرهەمێكی چاكی لێ ناچنرێتەوە.

لەوبارەیەوە عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری لە راگەیەندراوێكی چوار خاڵیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بارودۆخی هەرێمەوە ئاشكرا كرد.

دەقی راگەیەندراوەكە:

دۆخی ئێستای هەرێم و چەند هۆشدارییەك بۆ هەموو لایەك

1- شكاندنی شكۆی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، هۆكاری پووكانەوەی هەرێم و بێ ئیعتیباركردنیەتی و، شیعاری بێ كرداریش دادی كەس نادات و، هیچ دەردێك چارەسەر ناكات.

2- پێویستە بۆ مانەوە و بەردەوامیی هەرێم، هەموومان پابەندی پڕەنسیپ و یاسایەكان بین و، هیچ لایەنێك پەڕلەمان و حكوومەت بە هی خۆی و حیزبەكەی نەزانێ، چونكە لە ئەسڵدا هەرێم و دامەزراوەكانی هی هەموو خەڵكین.

3- سەپاندنی دۆخێكی تایبەت بەسەر هەرێمدا، دژی بنەمایەكانی تەبایی و پێكەوە ژیان و، سازانی نیشتمانیی و، ڕێز لەیەكدی گرتنەو، هیچ بەرهەمێكی چاكی لێ ناچنرێتەوە.

4- كەواتە: با عیبڕەت و پەند لە هەڵەكانی ڕابردوومان و شێوەی ئیدارەدانی خراپی وڵاتمان وەربگرین و، چیدی خۆمان ئیحڕاجی ئەملاولا نەكەین و، بزانین كە بەبێ ڕێككەوتن و سازانی نیشتمانیی، لەسەر چۆنیەتیی هەڵبژاردن و، هەمواركردنی یاسایەكەی و، كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن، كە هیچ گومانێك هەڵنەگرێ، هیچ چارەیەكی دیكەمان نیە و، گوتراویشە : (ومن ضاق به العدل فالجور علیه‌ أضیق)، هەركەس بە دادگەریی سەغڵەت ببێ، بەستەم و زۆر سەغڵەتتر دەبێ.
عەلی باپیر
23/5/2023 ز
3 ذی القعدة 1444 ك

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا