سووریا بێ نان دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی سوریا بەدوای ڕێگەچارەیەک دەگەرێت، بۆ دەرباز بوون لەو تەنگژەیەی بە هۆی کەمی گەنم ڕووی تێکردووە.

لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕش و نارەزایەتییەکان لەساڵی 2011 تا ئێستا سووریا بە سەخترین ساتەکانیدا تێدەپەڕێت و قەیرانی گەنم و کەمبوونەوەی بەشەخۆراک یەکێک لە قەیرانە کاریگەرەکانە لەسەری.

بە پێی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس، کەمکردنەوەی بڕی نانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی دیمەشقدا ماون، تا ئێستا درێژەی هەیە، بەڕێوەبەری هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی سوریاش دەڵێت؛ وڵاتەکەی بەدوای ڕێگەچارەی دەرباز بوون لەو قەیرانە دەگەڕێت.

فادی کانۆ بەڕێوەبەری هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی سوریا بەئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە؛  سزاکانی سەر سووریا، حکومەتی ناچار بە گرتنە بەری ڕێوشوێنی توندر کردووە و، چاوەڕێی بەدیل و هاوردەکردنی گەنم دەکەین و یەکێک لە گرفتە گەورەکانمان کامی گانمە لە وڵاتدا.

هاوکات، حکومەتی سوریا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، میکانیزمێکی نوێی بۆ دابەشکردنی نانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان داناوە، کە لەڕێگەی کارتێکی ئەلیکترۆنییەوە بڕی دیاریکراو نان دەدرێت بە خێزانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا