دوای چوار مانگ ئەو نۆ كوردەی توركیا رادەستی بەرەی نوسرەی كردن ئازادكران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو نۆ كوردەی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە چوار مانگ بەرلە ئێستا لە لایەن پۆلیسی توركیاوە رادەستی بەرەی نوسرە لە سووریا كرابوون ئازاد كران و بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 1_1_2022، بگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی كوردستان.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەم نۆ كەسە لە چوارچێوەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی ئێران و توركیادا ئەمڕۆ لە سنووری رازیی پارێزگای ورمێ دەگەڕێنەوە ئێران.

خەتیبزادە، وتیشی: باڵیۆزەكانی ئێران لە توركیا و سووریا، هەروەها باڵیۆزخانەكانی ئەم دوو وڵاتە لە تاران بۆ گەڕانەوەی ئەم نۆ كەسە هاوكاریی بنەماڵەكانیان كردووە.

ئەو نۆ كوردە كە خەڵكی شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستانن، پاش ئەوەی لە توركیا دەستبەسەر كرابوون، خۆیان وەك كوردی رۆژئاوای كوردستان ناساندبوو، بۆیە لە لایەن پۆلیسی توركیاوە رادەستی بەرەی نوسرە كرابوون لە سووریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا