پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ڕایگەیاند، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا زیادیکردووە.
لە ڕاپۆرتێکدا کۆمپانیای دانە غاز ئاشکرایکرد، داهاتی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵ گەیشتووەتە 161 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %24 زیادیکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %11 زیادیکردووە بەجۆرێک لە ئێستادا لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنرێت.
لایخۆیەوە پاتریک وارد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز باسی لەوەکرد، “کۆمپانیاکە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە کەرتی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان سەرباری ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوی بووەوە.