پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر گوندی ڕەشاد زیادبووە و گەیشتووەتە 30 کوژراو و بریندار.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، بەهۆی هێرشە تیرۆرستییەکەوە بۆسەر گوندی ڕەشاد، 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 15 کەسی دیکەش بریندارن و بریندارەکان نێردراونەتە دەرەوەی دیالە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
شەوی رابردوو سەرچاوەیەکی دیکە ئاشکرای کرد، چەکدارانی داعش بە چەکی سوک و مامناوەندەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆمەڵێک گەنج لە گوندی ڕەشاد و بەشێوەی هەرەمەکی تەقەیان کردووە و دواتر هەڵهاتوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە ناوچەکانی دەوروبەری دیالە و کەرکوک و چەند ناوچەیەکی جێناکۆکی عێراق، ماوە ماوە رووبەڕووی هێرشی خوێناوی چەکداران دەبنەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانەدا هەیە.