پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەڵێت، “خۆم و هاوڕێکانم نە ڕۆژهەڵاتین نە ڕۆژئاوایی، بەردەوامین لەسەر چاکسازی”.
ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا موقتەدا سەدر داوای کرد بەردەوام بن لەسەر چاکسازی و ڕاشیگەیاند، “ئیبن ئەلداعی” حکوممان ناکات ئیتر هەر کەسێک بێت. (ئیبن داعی وشەیەک بوو ئیمامی حسێن وەک ڕێزێک بەرامبەر عوبەیدوڵـڵا ئیبن زیاد بەکاری دەهێنا).
وتیشیشی، “هەرچییەک ڕووبدات هەر بەردەوام بن لەسەر چاکسازی، خودا لە بەزەیی خۆی چاکسازی و نیشتمانتان پێدەبەخشێت”.
لە درێژەی تویتەکەیدا موقتەدا سەدر داوا لە خودا دەکات وشەی چاکسازی سەربخات و کۆتایی بە وشەی گەندەڵی بهێنێت.