“نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە گەرمیان ئامێری پشكنینی کۆرۆنای نوێی نییە”

پۆڵەتیک پرێس- نیگار عومەر

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەکۆرۆنا رایدەگەیەنێت “لەکۆی ئەو پشکنینانەی ڕۆژانە لەنێو نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەتوشبووانی کۆرۆنا دەکرێت لەقەزای کەلار یەک لەسەر پێنجی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بەڵام تائێستا ئامێری پشکنینی کۆرۆنای نوێ لەنێو نەخۆشخانەکەدا بوونی نییە” .

عەدنان زەهاوی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەکۆرۆنا بە پۆڵەتیک پرێس- ی ڕایگەیاند، لە ئێستادا ٤٠ توشبووی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی قەڵادایە و لەکۆی 5000 پشكنینی كۆرۆنا كە رۆژانە ئەنجام دەدرێت، 100 كەسیان هەڵگری كۆرۆنان و رێژەكەش لەهەڵكشاندایە.

وتیشی”ئامێری پشکنینی کۆرۆنای نوێ لەنێو نەخۆشخانەکەماندا بونی نییە و داوامان لەوەزارەتی تەندروستی کردوە بۆمان بنێرن، بەڵام تاوەکو ئیستا بەدەستمان نەگەشتوە، تەنها بەنیشانەکانی هەڵگری ڤایرۆسەکە دەزانین ئەو کەسانە تووشی کۆرۆنا دەلتا بوون”.

بەوتەی عەدنان زەهاوی، پێنج لەو توشبووانە کە لە ئێستادا لەنەخۆشخانەدان بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیر و لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا پێنج كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا