داعش بەرپرسە لە تەقینەوەکەی قەندەهار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە توندی ئیدانەی هێرش کردنە سەر مزگەوتەکەی ئەفغانستان دەکات، دوێنێ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی قەندەهار تەقینەوەیەک ڕوویدا سەیان کوژراوو برینداری لێکەوتەوە، داوا دەکرێت لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە پەیوەندیان بە ڕووداوەکەوە هەیە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، هێرشەکەی سەر مزگەوتی قەندەهار دوای چەندین هێرشیتردێت بۆ سەر شوێنە ئایینەکان لە ئەفغانستان بەم دواییانە، وەک ئەو هێرشەی بۆ سەر مزگەوتێک لە شاری قەندوزی باکور کرا لە هەفتەی ڕابردوودا.

ئەندامانی ئەنجومەن هاوخەمی خۆیان و سەرەخۆشی خۆیان بۆ کەس و کاری قوربانیان و برینداران دەربڕی، جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە ئەو کردەوە تیرۆرستیانە ئەنجام دەدەن و، بدرێن بە دادگا.

دوێنێ هەینی هێرشێکی تیرۆریستی مزگەوتی ئیمام بەرقەی شیعەکانی لە قەندەهار کردە ئامانج، کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە، هاوکات ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا