شاندێكی باڵای ئێران سەردانی دەروازەی باشماخ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخی كرد.

هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ پێشوازی كرد لە شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران و پارێزگاری سنە كە سەردانی كۆمەڵگای باشماخیان كردبوو بە مەبەستی بەدواداچون و ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە زیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە لە هەفتەی داهاتووە دەست پێبكات و پێشبینی دەكرێت ژمارەی زیارەتكاران ڕۆژانە لە سەرو دە هەزار زیارەتكارەوە بێت. سەرجەم ئامادەكاریەكان ئەنجام دراون و شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی ئاراستەی دەروازەكە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا