شەش فڕۆکەخانە لە فەڕەنسا بە گومانی هەبوونی ‘هەڕەشە’ چۆڵکران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی فرانس پرێس، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی فەڕەنساوە ئاشکرایکرد، شەش فرۆکەخانە بەهۆی بوونی ‘هەڕەشەی تیرۆرەوە’ چۆلکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تشرینی یەکەم، پۆلیسی فەڕەنسا راگەیاند، هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی، لیل، نیس، تۆلۆز، لیۆن، بۆڤێ و نانتێ بەهۆی گومانی هەبوونی هەڕەشەی تیرۆرەوە چۆڵکراون.

بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسی فەڕەنسا لە ئێستادا لە شوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە راستی و درووستی هەواڵەکە.

رووداوەکە لەکاتێکدایە، ‘هێرشی ئیسرائیل’ بۆسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی کەرتی غەززە ناڕەزایەتی وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا