پۆڵه‌تیك پرێس
فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى متمانه‌دان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كان ده‌ڵێت “بون و نه‌بونى وه‌زیرێك وه‌ك یه‌ك وایه، چونكه سامانه‌سروشتییه‌كان له‌ده‌ست حزب و سیاسیه‌كانیدایه”.
دواى ئه‌وه‌ى له دانیشتنى رۆژى چوارشه‌ممه شه‌شى كانونى دووه‌م، له په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌نگى 81 په‌رله‌مانتار متمانه به كه‌مال ئه‌تروشی، كاندیدى وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كان درا و به‌فه‌رمى كرایه وه‌زیر، فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه وتى: “ئێمه وه‌ك فراكسیۆن ده‌نگمان به‌كاندیدى سامانه‌سروشتییه‌كان نه‌دا، چونكه بون و نه‌بونى وه‌زیر وه‌ك یه‌ك وایه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌ده‌ست حزب و كه‌سه سیاسیه‌كانه و بنه‌ماڵه‌یه، هیچ خزمه‌تێكى به‌خه‌ڵك نه‌كردووه”.
وتیشى، “ده‌بوو پێش ده‌نگدان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كان ده‌بوو باسى ئه‌و سامانى سروشتیه بكرێت كه چه‌ند له‌خزمه‌تى خه‌ڵى كوردستانه و باسى گرێبه‌سته‌كان و فرۆشتنى نه‌وت و غاز بكرایه، كه په‌رله‌مانى كوردستانیش ئاگادارى نییه”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ جه‌ختیكرده‌وه، كه په‌رله‌مانى كوردستان چه‌نده به‌گوێی حكومه‌ت ده‌كات ده‌بێت دوو هێنده گوێ له‌لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن بگرێت، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت دۆخى په‌رله‌مان ئاسایى بێت، ئه‌گه‌رنا گرژییه‌كان زیاتر ده‌بێت و پێده‌چێت رێگه نه‌درێت ئه‌و دوو وه‌رزه‌ى په‌رله‌مان كه ماوه به‌رێوه‌بچێت.