یەكێتی چەندین گۆڕانكاری دیكە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی ئاشكرایدەكات، حزبەكەی چەندین گۆڕانكاری دیكە ئەنجام دەدات و لەسەر بنەمای پاداشت و سزا هەڵسەنگاندن بۆ دامەزراوەكانی دەكات.

ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی رایگەیاندووە، یەكێتی گۆڕانكاری لەئەجێندای كاری خۆی و بەرنامەی پێویست بۆ قۆناغی نوێی دوای هەڵبژاردنەكان دەكات.

باس لەوەشدەكات، دەیانەوێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای دامەزراوەكان و مەكتەب و مەڵبەندەكانی بكەن.

دەشڵێت، “هەڵسەنگاندن و پاداشت و لێپرسینەوە بەشێكی گرنگ دەبن لە بڕیار و ستراتیجی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی یەكێتی، گۆڕانكاری پێویستیش دەكرێت بەڵام ئەمە بە رێكارە حزبییە ئوسوڵییەكان دەكرێت”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردودا بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی چەند گۆڕانكارییەك كرا بەتایبەت لە كەركوك كە بەرپرسی مەڵبەندی دوو گۆڕاو كەسێكی دیكە لە شوێنەكەی دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا