پەرلەمانتارێك: زیاتر لە 400 بەنزینخانەی هەولێر مەترسی داخستنیان لەسەرە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌ندامێكی په‌له‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “بەهۆی قۆرخكارییەوە زیاتر لە 400 بەنزینخانە مەترسی داخستنیان لەسەرە”.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەهەژماری تایەبتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە “دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021، بەدواداچونم بۆ یاداشتی خاوەن بەنزینخانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كردووە دەركەت زیاتر لە400 بەنزینخانە مەترسی داخستنیان لەسەرە بەھۆی قۆرخكارییەوە”.

دەشڵێت “حکومەت ڕۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت لەپاڵاوگەی کار دەپاڵێوێت‌و 870 ھەزار لیتر بەرھەمیەتی، بەڵام بەقۆرخکاری دراوە بەھەردوو کۆمپانیای کورد نەفت‌و سەن ئۆیل لیترێک بە 630 دینار‌و ئەوانیش دەیفرۆشنەوە بەبەنزینخانەکان لیتری بە725 دینار، بەنزینخانەکانیش خۆیان ڕاستەوخۆ دەڕۆن لەپاڵاوگەی کاری وەردەگرن‌و پارەکەش لەبازاڕی دۆلارەکە تەسلیم دەکرێت”.

بەوتەی عەلی حەمە ساڵح، ورد نەفت‌و سەن ئۆیڵ خۆیان بەنزینخانەیان ھەیە لیترێک بەنزین دەدەن بە660 دینار، بەبەنزینخانەکانی تر بەجوملە دەفرۆشن به‌725 دینار، ئەمەش وادەکات زیاتر لە400 بەنزینخانە مەترسی داخستنیان لەسەرە بەھۆی ئەو قۆرخکاریەوه‌.

ئەو پەرلەمانتارە جەختدەكاتەوە، كە پێویستە ئەو بەرهەمە بەنرخێکی جێگیر بدرێتە ھەموو بەنزینخانەکان‌و ھۆکاربێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا