پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناحیەی شۆڕش سەربە قەزای چەمچەماڵ کرێکارێک لەکاتی کاردا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، کرێکارەکە ناوی (م. ع. م)ە و لەدایکبووی ساڵی 1988ە، لەکاتی لەبغکردنی خانوویەکدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی گەنجەکە کاتژمێر 08:00ی بەیانی بۆ پشکنین هێنراوەتە پزیشکی دادی چەمچەماڵ.
ئاشکراشی کرد، لە توێکارییەکەدا دەرکەوتووە بەهۆی تەزووی کارەبا بە کەرەستەکانی کارکردنی، کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.