كۆبونەوەیەكی گرنگ لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم، به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە ئەنجام دەدات.

ئەمرۆ شەممە 5ی ئازار، ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات و تیایدا چۆنیەتی دابەش کردنیب موچە بەبێ ناردنی 200ملیارەکەی بەغدا تاوتوێ دەکرێت بڕیاری لەسەر دەدرێت.

کوبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ، ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وەبەرهێنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیارێک بخرێتە ڕوو، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابەش کردنی مووچە بەبێ 200 ملیارەکە، تاوەکو هەرێم لەگەڵ بەغدا دەگاتە ڕێکەوتن، ئەگەری هەیە ماوەی دابەش کردنی موچە درێژ بکرێتەوە، هەروەها سەبارەت بە لێبڕینی موچە تا ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاری نەداوە دووبارە ئەو پلانە جێبەجێبکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا