پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كوژرانی ئەبو یاسر ئەلعیساوی جێگری خه‌لیفه و والی داعش له عێراقی ڕاگه‌یاند.
مسته‌فا كازمی له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی “بەڵێنی تۆڵەی لەرزێنەرمان لە باندەكانی داعشی تیرۆریستدا، ئه‌ویش به كوشتنی ئەبو یاسر ئەلعیساوی كه ناوی له‌خۆی نابوو جێگری خه‌لیفه و والی داعش”.
كازمی هه‌ر له‌و تویته‌دا نوسیویه‌تی “ئه‌لعیساوی لە چالاکییەکی هەواڵگریدا له‌لایه‌ن پاڵه‌وانه‌كانمانه‌وه كوژرا”.
هەفتەی رابردوو لە بەغدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه كوژران و برینداربوونی 142 کەسی لێکەوتەوە.
پێشتریش به‌در ئه‌لزیادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش ڕاده‌گه‌یه‌نن.