پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له ده‌ریای ئیجه نزیك دورگه‌ی لێسڤۆو به‌رامبه‌ر كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا، به‌له‌مێك به 13 كۆچبه‌ره‌وه ژێر ئاو كه‌وت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و به‌له‌مه هیچ كۆچبه‌رێكی عێراقی و كوردی تێدانه‌بووه.
ئاژانسی روسیا ئه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان رایانگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ30ی ته‌مموز، به‌له‌مێك به 13كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان به‌ڕێكه‌وتووه‌و به‌هۆكارێكی نادیار به‌له‌مه‌كه له سنوری نێوان ئاوی یۆنان و توركیا له‌كاركه‌وت و كۆچبه‌ره‌كان ژێر ئاوكه‌وتن.
هاوكات ئه‌وه‌شهاتووه كه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان توانیویانه 10 له‌و كۆچبه‌رانه ڕزگار بكه‌ن، سێ كۆچبه‌ریشیان تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان رایگه‌یاندووه، دوو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و هێلیكۆپته‌رو كه‌شتی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و به‌دواداچوون بۆ سێ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ڕووداوه‌كه له باكووری دورگه‌ی لێسڤۆس بووه له ئاوی یۆنان، نزیك له سنووری ئاوی توركیا، بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی كۆچبه‌ره‌كان، هێزی ده‌ریاوانی توركیاش له رووداوه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئەو بەلەمەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ30ی ته‌مموز ژێر ئاو كەوتووه‌و 13 كۆچبەری تێدا بووە، ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ئەفریقی و ئەفغانی بوون، هیچ كۆچبەرێكی كوردی تێدا نەبووە.
ژێر ئاو كه‌وتنی ئه‌و به‌له‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی 22ی ئه‌م مانگه، یەختێك كە به نیازبو له توركیاوه بگاته ئیتاڵیا، له نزیك دورگه‌ی كریتی له یۆنان له‌كاركه‌وت وبه 45 كۆچبه‌ری نقوم بوو،دواتر توانرا 37 كۆچبه‌ریان رزگاربكرێن، كه سه‌رجه‌میان دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان بوون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی دەزگای لوتكە بۆكاروباری پەنابەران، لەو ڕووداوەدا 10 كەس بێسەروشوێنن، كە دوانیان خەڵكی میسر و دانەیەكیان كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و7 كەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن.