پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ده‌ڵێت: به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا شه‌پۆلی بارانبارین و نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی دێت.
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم تا رۆژی شه‌ممه له پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت و كه‌ش و هه‌وا به ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما.
باسی له‌وه‌شكرد له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له پارێزگای سلێمانی (45,7) ملم باران باریوه، كۆی گشتی رێژه‌ی باران بارین له مساڵدا گه‌شتووه‌ته (187,9) ملم باران، ساڵی رابردوو تا ئه‌م كاته (72,2) ملم باران باریبوو.
ئه‌و شه‌پۆلی باران و به‌فر بارینه‌ی له ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و لە هەندێک ناوچەش بوو بە هۆی دروستبوونی لافاو سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای سور و ناوه‌ڕاسته پێشبینی ده‌كرێت تا ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رده‌وام بێت.