بارزانی و ڕەئیسی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی نوێی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داولەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران گفتوگۆیانكرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك  نوێی ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی لە ئیبراهیم ڕەئیسی هیوای خواستووە لە سەردەمی سەرۆكایەتیی ڕەئیسیدا، پەیوەندییە مێژووییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش و زیاتر بەرەوپێش بچن و بوارەكانی هاریكاری و هاوبەشیی نێوان هەردوولا فراوانتر ببن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، سه‌رۆكی نوێی ئێران، هیوای بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییەكان و هاریكاریی ئێرانی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان خواستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا