گوندی چنارتوو لە سنوری ئاغجەلەر لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆردومانكرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گوندی چنارتوو سەربە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنوری چەمچەماڵ، لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە بۆردومانكرا.

ئامانج جەوهەر، بەڕێوەبەری شارەوانی ناحیەی ئاغجەلەر رایگەیاند، دوای بۆردومانەكە هێشتا مەترسییەكان كۆتایی نەهاتوون و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێتەوە و ئەگەری دووبارە بۆردومانكردنەوەی ناوچەكە هەیە.

بۆردومانكردنی گوندی چنارتوو لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە چەند جارێك گوندی تووتەقەڵ لە سنووری هەمان ناحیە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا