پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، داوا دەكەن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا تۆماری دەنگدەرانی تایبەت بەخۆیان هەبێت.
لە بەیاننامەیەكدا، پێنج هێزی سیاسی سەرەكی سەر بە پێكهاتەی كلدۆ سریان و ئاشوریی، چەند داواكارییەكیان بۆ كورسی كۆتاكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا خستۆتەڕوو.
لە سەرەتای راگەیاندراوەكەیاندا رەخنە لەوە دەگرن كە لە كۆبوونەوەكانی نێوان هێزە كوردییەكان لەگەڵ جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، ئەوان وەك پێكهاتەیەكی گرنگ بانگهێشت نەكراون و پەراوێزخراون لەكاتێكدا وەك خۆیان دەڵێن كێشەی سەرەكی لە رێكنەكەوتنی لایەنە كوردییەكان پرسی كورسی كۆتاكانە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا، پێكهاتەكان جەخت لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەنەوە لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەراكەتی راستەقینە، كە بە ئاستێكی بەرز گوزارشت لە ئیرادەی گەل بكات و دوور بێت لە دەستێوەردانی هێزە سیاسییە خۆسەپێنەرەكان كە ئیرادەی پێكهاتەكان دەدزن و چەند نوێنەرێكی بەسەردا دەسەپێنن كە گوزارشت لە پێكهاتە ناكات.
لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆی 111 كورسی 11 كورسی بۆ پێكهاتەكان دیاریكراوە.