لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لە عێراق 13 چەکداری داعش کراونەتەئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە حەوت هێرشی ئاسمانیدا کە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا ئەنجامدراون، 13 چەکداری داعش کوژراون.

ئەمڕۆ هەینی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، شانەی بەئامانجگرتنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی توانییان یەکێک لە چەکدارانی داعش بکەنە ئامانج کە تەقەمەنی پێبووە و هەوڵی تەقینەوەی داوە.

وتیشی، ئەو چەکدارە لە ناوچەی نارین کە دەکەوێتە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە کراوەتەئامانج.

ئەوەشی خستەڕوو، بەم چەکدارەوە ژمارەی ئەوانەی لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا کراونەتەئامانج گەیشتە 13 چەکدار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا