مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەدان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر بۆ ڕێککەوتن لەسەر خاڵی ناکۆکی نێوانیان سەبارەت بە هەڵبژاردن لە کۆبوونەوەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی عیماد ئەحمەد سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پیرمام کرد.

هاوکات، شاندەکەی یەکێتی لەلایەن فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەب سیاسی پارتی و ئەندامی مەکتەب سیاسییەکەوە پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنیان لەسەر خاڵەکانی ناکۆکی نێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا