هیڤیدار ئه‌حمه‌د: هیچ پەرلەمانتارێک بەرامبەر لێبڕینی موچه‌ ناڕازی نەبوو

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “هیچ پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکان بەرامبەر لێبڕینی موچه‌ ناڕازی نەبوون”.

هیڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا وتی: “شاندی دانوستانكاری هەرێم كە چونە بەغدا لە 12ی نیسان كە هاتنە پەرلەمان سەرجەم فراكسیۆنەكان ئامادەبوون جگە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ  لەگەڵ لیژنەی دارایی هیچ په‌رله‌مانتارێك به‌رامبه‌ر لێبڕینی موچه‌ ناڕازی نه‌بوون”.

وتیشی “كاتێك وه‌زیری دارایی باسی له‌لێبڕینی سه‌دا 21%ی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كرد هیچ په‌رله‌مانتارێك به‌رامبه‌ر لێبڕینی موچه‌ ناڕازی نه‌بوون و كەس داوای نەكرد لێبڕینەكە هەڵوەشێتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران ئاشكرایانكرد، حكومەت داهاتی پێویستی لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی موچە بەبێ لێبڕین، بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار و بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا