كۆمسیۆن ئەنجامی تانەكانی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی تانەی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت و ئاشكرایدەكات، لە نەینەوا دوبارە جیاكردنەوەی دەستی بۆ چەند وێستگەیەك كراوە، بەڵام گۆڕانكاری لە دەنگەكاندا نەكردووە.

بەهۆی ناڕەزایی بەشێك لە لایەنەكانەوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا لە چەند وێستگەیەكی پارێزگاكانی بەغدا، نەینەوا، سەڵاحەدین، بەسڕە، هەولێر، موسەننا و زیقار، دوبارە جیاكردنەوەو ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكان بكرێتەوە.

لە راگەیەنراوێكی كۆمسیۆندا هاتووە، دوبارە جیاكردنەوەی دەستی بۆ بەشێك لە وێستگەكانی دەنگدان ئەنجامدران و ئەنجامەكانیش گۆڕانكارییان بەسەردا نەهاتووە.

ئاماژە بەوەشدەكەن، لەكاتژمێر 8:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەكو كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی پێداچونەوە بەئەنجامی بازنە تانە لێدراوەكاندا دەكەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەپێی ئەنجامی دوبارە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەركەوتووە لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامەكان وەك خۆیان ماونەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا