سوریا داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ هێزەکانی لەو وڵاتە بکشێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوی سوریا، داوا لە تورکیا دەکات بە زوترین کات سەربازەکانی لە وڵاتە بکشێنێتەوە.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا وتی، دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی داوا دەکەن، بە زوترین کات تورکیا هێزەکانی لە پارێزگاکانی خاکی باکوری سوریا بکشێنێتەوە.

میقداد وتیشی”پێم وایە تورکیا دەبێت بە زوترین کات هێزەکانی بکشێنێتەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پێویستە ڕۆڵی خۆی هەبێت، لە پاڵپشتی کردنی گەڕانەوەی ئەو ناوچانەو ئازادکردنیان کە تورکیا لە باکوری وڵات داگیری کردووە”.

وەزیری دەرەوەی سوریا پێی وایە، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەو گرژیەی ئەم دواییانە لە سوریا، و لە پارێزگای ئیدلەب داگیرکاری تورکیایەو پاڵپشتی کردنی ئەنقەرە بۆ گروپە تیرۆرستیەکان لەسەر خاکی سوریا.

پیەدەرسۆن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئابدا، دوای سەردانەکەی بۆ سوریا، باسی لە خراپی بارودۆخی ئەو ناوچەیە کرد و زۆربوونی ململانێی چەکداری، بە تایبەت لە پارێزگای ئیدلەب.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا