لە ناوچەی هەورامان بەهۆی گوللـە هاوەنەوە كەسێك گیانی لە دەستدا و دوو هاووڵاتیش برینداربوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی دەستكاری كردنی گوللـە هاوەنێك لە شارەدێی تەوێڵەی ناوچەی هەورامان كەسێك گیانی لە دەستدا و دوو هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: ئێوارە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی دەستكاری كردنی گوللە هاوەن لە شارەدێی تەوێڵە كەسێك گیانی لەدەستدا بەناوی (ا.ك م) تەمەن 31 دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و دوو هاوڵڵاتی دیكەش كە لەگەڵیدابون برینداربوون ڕەوانەی نە خۆشخانە فریاكەوتنی هەڵەبجە كران.

ئەوەشی خستەڕوو دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە لە بنكەی پۆلیسی تەوێڵە ڕێكخراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا