لە کاتێکی هەستیاردا هاوپەیمانە نزیکەکەی پوتن سەردانی چین دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێشتا ئەوەندە تێنەپەڕیوە بەسەر لێدوانەکانی ئەمریکا کە تێیدا نیگەرانی خۆی لەبارەی لێکنزیکبوونەوەی نێوان ڕوسیا و چین دەربڕی، حکومەتی بێلاڕوسیا هەواڵی سەردانی فەرمی ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆی سەرۆکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە بۆ چین کە بڕیارە سێشەممە ئەنجامی بدات.

جێی ئاماژەیە ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆی سەرۆکی بێلاڕوسیا، بە هاوپەیمانی نزیکی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا دادەنرێت.

لەوبارەیەوە وتەبێژی دەرەوەی بێلاڕوسیا ڕایگەیاند، بە بانگهێشتێکی فەرمی شی جین بینگی سەرۆکی چین، ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ لە 28ی شوبات تا 2ی ئادار سەردانی چین دەکات.

سەردانەکەی لۆکاشینکۆ لەکاتێکدایە، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لە زیادبووندایە بەجۆرێک پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا نیگەرانە لە بەهێزبوونی هاوپەیمانی نێوان چین و ڕوسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا