پرۆسەی ناوتۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێران دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەئێران تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بەشداری بکەن کە بڕیارە لە 18ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دەستیپێکرد.

لەوبارەیەوە جەمال عارف، سەرۆکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، رێگەدەدرێت بە هەر کاندیدێک تەنیا یەک یاریدەدەری هەبێت لەنوسینگەی تۆمارکردن بەمەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان.

هەفتەی رابردووش ئەنجومەنی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا چەند مەرجێکی بۆ ئەو کەسانە دیاریکرد کە دەیانەوێت بەشداربن و ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو تۆماربکەن.

بەشێک لەو مەرجانەی ئەنجومەنەکە بریتیبوو لەوەی، پێویستە ئەو کەسەی ناوی خۆی تۆماردەکات تەمەنی لەنێوان 40 بۆ 75 ساڵدا بێت و بڕوانامەکەی لەپلەی ماستەر کەمتر نەبێت و لانیکەم چوار ساڵ لەپۆستی ئیداریدا کاریکردبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا