پارتێكی هۆڵەندی ستایشی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن یەكێتیەوە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندا هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە گرنگ دەزانێت و دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێـتی دەكات بۆ ئەو هەنگاوە و بایەخیپێدانی ژینگە.

وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتوە لە سەركەوت محەمەد غەفوور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بە ختیار بەكر نوێنەری یەكێتیی لە هۆڵەندا لەگەڵ خێبكە فان خاڵ جێگری سەرۆكی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی ناوبراو كۆبووە.

لەم كۆبوونەوەیە، بڕیاردرا درێژە بە پەیوەندیی نێوان یەكێتیی و پارتی چەپی سەوز بدرێت و سەردانی دوولایەنە هەبێت و بەشداری لە چالاكییە فراوانەكانی یەكتردا بكەن.

جێگری سەرۆكی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی پێشوازی و پشتیوانی لە بڕیاری چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن یەكێتییەوە دەكات و ئەم دەستپێشخەرییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بە گرنگ وەسفكرد و هیوای خواست بەردەوام بن.

وەفدی یەكێتی پشتیوانی هێزە چەپ و پێشكەوتووخوازەكانی لە گەلانی بەشخوراو و زوڵملێكراو بەگرنگزانی و داوای لەلایەنی بەرامبەر كرد هاوكار و پشتوان بن لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشە بەدینەهاتووەكان و پێشگرتن لە مەترسییەكان كە رووبەرووی ناوچەكە دەبنەوە.

پارتی چەپی سەوز پارتێكی سیاسی هۆڵەندییە و ئیمزای چەپی پێشكەوتنخوازانەی هەیە. پارتی چەپی سەوز لە ساڵی 1990 دوای یەكگرتنی چوار پارتی چەپ دامەزراوە كە بریتین لە PPR، PSP، CPN و EVP.ژمارەی ئەندامەكانی پارتەكە 33 هەزاری تێپەڕاندووە كە زۆربەیان گەنجن.

لە پەرلەمانی هۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا فڕاكسیۆنەكانیان كاران و ئەندامی بڵۆكی سەوزەكانن. لەسەر ئاستی شارەوانییەكانی هۆڵەندا 537 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییان هەیە. پۆستی پارێزگاری ئەمستەردام لەم پارتەیە و یەكێك لە پارتە خاوەن پێگە جەماوەرییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا