سوپای ئیسرائیل بە هەڵە 20 سەربازی خۆی کوشتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە 20 سەربازی خۆی بە هەڵە کوشتووە.

سەرچاوەیەکی سوپای ئیسرائیل بۆ ڕادیۆی فەرمی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد،” سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە 20 سەربازی خۆی بە هەڵە کوشتووە، کە دووانیان کەوتوونەتە ژێر زرێپۆشەکان، دووانیان بەهۆی بۆردومانی تانکەکان، دووی دیکەیان بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی تۆپ و یەکێکیان بەهۆی گوللەی وێڵی هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون”.

بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل، لە ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمەوە واتا لە سەرەتای شەڕەوە تائێستا 434 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆر لەهەردوولا کەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا