پارتییەكانی كەركوك نیگەرانن

پۆڵەتیك پرێس:
پارتییەكانی كەركوك نیگەرانن لەحیزبەكەیان بەهۆی ئەوەی گرنگیان پێنادرێت‌و لەناو ئۆرگانەكانی حیزبەكە رۆڵیان كەمكراوەتەوە.

لەو بارەوە شاڵاو سەركەوت كادری پێشكەوتووی پارتی دیموكرات لەكەركوك لەپەیامێكدا لەژێر ناوی “پەیامێكی كەركوكییانە نووسیویەتی: پاداشتی ئەو هەموو خەبات‌و ماندوبوون‌و سەركێشیكردن‌و قوربانییانەی لاوان‌و قوتابیانی كەركوك ئەوەیە، كە یەك كچ و كوڕی ئەو شارە لەهەردوو سكرتاریەتی لاوان و قوتابیاندا بوونی نییە.

شاڵاو سەركەوت لەدرێژەی پەیامەكەیدا نووسیویەتی: ڕێزدار جەنابی برا گەورە، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، دڵسۆز و خەمخۆری كەركوكییەكان خۆزگە لەو یادو دیدارە پیرۆزەدا بتپرسیبایە (بۆ) نوێنەری دڵی كوردستانتان لەگەڵدا نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەساڵی 2017وە پارتی سەرجەم ئۆرگانەكانی لەشاری كەركوك‌و دەوروبەری كشاندووەتەوەو تەنانەت ساڵی 2018 بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لەو شارە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا