كازمی كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا كرد

پۆڵەتیك پرێس:

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورەی لە هەندێك پۆستدا كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی عێراق، كازمی بڕیاریدا بە دانانی كۆمەڵێك كەس لە كۆمەڵێك پۆستی گرنگی عێراقدا.

مستەفا غالب بە پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، سەها داود یاس نەجار سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان، منهل عەزیز رەئوف حبووبی ئەمینداری بەغدا، سالم جەواد عەبدولهادی چەلەبی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق دانران.

هاوكات خالید عوبێدی بۆ جێگری فەرماندەی كاروباری ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، فالح یونس حەسەن جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، حەسەن حەلبوس حەمزە سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان، سامی مەسعودی سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرە و عەلا جەواد حەمید سەرۆكی دەستەی نەزاهە دانران.

كازمی لە كاتنی گرتنە دەستی دەسەڵاتەوە چەندین بەرپرسی باڵای عێراقی لە پۆستەكانیان دورخستووەتەوە و كەسانی نوێی لە شوێنەكانیان داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا