بەتۆمەتی دزیکردن لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر،  دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن ڕاگەیاند، کە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و تاوانێکی دزییان لەشاری هەولێر ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ شەممە23ی ئادار، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،” لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە عنکاوە تاوانێکی دزیکردن ئەنجامدرابوو، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانەوە بەدواداچوون دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای لێکۆڵینەوە ناسنامەی چەند تۆمەتبارێک و شوێنەکەیان دیاریدەکرێت، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هێزەکانی ئاسایش تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن، کە بەشداربووە لە کاری دزییەکە و پلان داڕێژەری ئەو تاوانە بووە لەگەڵ ئەو کەسانەی کارەکەیان ئەنجامداوە، هەروەها بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی دیکە.

ڕوونیکردەوە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دان بە تاوانەکەیدا دەنێت، کە هەستاون بە دەستنیشانکردنی نوسینگەیەکی دراو، بەسوودوەرگرتن لە خانوویەکی کۆن و چۆڵ لە تەنيشت نووسینگەكەوە، لە درەنگانی شەودا دەستیان بە شکاندن و کونکردنی دیواری نێوان خانووەکە و نووسینگەکە کردووە و تا بەرەبەیان بەردەوامبوون، بەوشێوەیە چوونەتە ناو نووسینگەکە و پاشان تاوانی دزیکردنەکەیان ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا