پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە19ی ئەیلول، بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک بە دەسترێژی گوللە کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ دەوام، خالید مەحمود، ناسراو بە شێخ خالید، لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک-هەولێر، لەنزیکی پردێ کوژراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
تائێستا، هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.