سودانی و نێچیرڤان بارزانی ئاسایشی سنور تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی پشتیوانیکردنی سەقامگیری و ئاسایشی سنوور کردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆکی هەرێم کردووە و لەمیانی کۆبوونەوەیاندا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق لەبوارەکانی ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزارییەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی کراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا چەند دۆسیەیەکی گرنگ خرانەبەر باس لە گرنگترینیان کارکردنی پێکەوەیی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم بوو.

باسی لەوەشکرد، سودانی جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی دۆسیە ئەمنییەکان و پشتیوانیکردنی سەقامگیری و ئاسایشی سنوری ناوچە سنورییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا